محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی :
کارەکانی پڕۆژەی ئاوی قەسرێ له قۆناغی کۆتاییدایە و %90ی کارەکانی تەواو بوونەو لە ئێستاشدا تیمێک لە ئەندازیارانی کۆمپانیای سۆلاڤی باشوور و گەرەوان لە وڵاتی فەرەنسان بۆ کڕین و تاقی کردنەوەی ترۆمپاکانی ئاو بۆ ئەو پڕۆژەیە.
ئومێد بەرزێوەیی، لە کۆمپانیای سۆلاڤی باشور کە لایەنی جێ بەجێ کردنی ئەو پڕۆژەیەیه، بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە ئێستادا لەگەڵ تیمێکی ئەندازیارانی کۆمپانیاکەمان و کۆمپانیای گەرەوان لە وڵاتی فەرەنساین بۆ کڕین و هێنانی تروپکانی ئاو، کە تایبەتن بەگەورەترین پڕۆژەی ئاو لە سنووری قەزای چۆمان ئەویش پڕۆژەی ئاوی قەسرێیه، کە ئێستا %90ی کارەکانی تەواو کراون و ئەوەی ماوە بەستنی ئەو ترۆمپایانەیە کە ئێستا لە وڵاتی فەرەنسا دروست کراون و دوای ئەوەی گەیشتنە کوردستان و بەستران کارەکانی ئەو پڕۆژەیە بەتەواوی بە کۆتادێت”.
ئومێد بەرزێوەیی گوتیشی” هێنانی ئەو پێداویستیانه کارێکی ئاسان نییە و بودجەی زۆر کاتی زۆری پێویسته تاکو دەگەنە کوردستان، بەڵام ئێمه دەمانەوێت کارێک بکەین جیاواز بێت و بە بەرزترین کوالیتی و پێداویستی سەردەمیانە بەکار بهێنین.
پڕۆژەی ئاوی خواردنەوه له ناحیەی قەسرێ بە گوژمەی 1 ملیار و 670 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار جێ بەجێ دەکرێت” .
پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە له ناحیەی قەسرێ لە %90ی کارەکانی تەواوبوونە.
پڕۆژەکە پێكدێت له دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بە درێژایی ( 8 )کم بۆڕی ( 8 )ئینجی دکتائیل لەگەڵ( 3 )خەزانی ئاو و ( 2 ) پەمپ ستەیشن.
لەم پڕۆژەیەدا ئاوی سەر زەوی بەکارهێناوە بە لێدانی دوو بیر لەسەر رووبار ، ئاوەکە بە رێگای پەمپەکان بە دوو قوناغ دەگاته خەزانی سەرەکی ناحیەی قەسرێ.
كە زیاتر لە هەزار و 500 ماڵ لێی سوودمەند دەبن بۆ ئاوی خواردنەوە.

































































