جومانە غەلای، گووتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئاشکرای، دەستەی دادوەری زیاتر لە ٨٠٠ تانەی هەڵبژاردنی ڕەتکردۆتەوە.
جومانە غەلای، ڕایگەیاند” رۆژی پێنجشەممە ٤ی ١٢ی ٢٠٢٥، دەستەی دادوەری زیاتر لە ٨٠٠ تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق رەتکردووەتەوە.”
گووتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گووتیشی” دەستەی دادوەری تا سبەی یەکشەممە، هەموو ئەو تانانەی کە ماونەتەوە یەکلایی دەکاتەوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی کە لە مادەی ٢٠ی پەیڕەوی سکاڵا و تانەداندا هاتووە، دەستەی دادوەری بە رەسمی کۆمسیۆن ئاگادار دەکاتەوە کە سەرجەم تانەکان یەکلایی کراونەتەوە.
لە دوای هەڵبژاردن ٨٢٧ تانە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رەوانەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان کران.

































































