زاری کرمانجی :
کۆمپانیای مەنیجەر سکیوریتی، بڵاوی کردۆتەوە، دوو کارمەندیان بە ڕووداوی هاتووچۆ لە شەقامی 40 مەتری گیانیان لەدەستدا، لەسەر ئەم ڕووداوە ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردۆتەوە .
دەقی ڕاگەیێندراوەکە :
بەداخ و کەسەرەوە رایدەگەیەنین شەوی رابردوو 4/12/2025 دوو کارمەندمان بە ناوەکانی (احمد محمد شريف ،
محمد سەردار محسن) بە هۆی ترۆمبیلێکی خێرا و دوور لە رێنماییەکانی هاتووچۆ لە خاڵی پاسەوانی و لە کاتی ئەرکی فەرمی کۆمپانیا گیانی خۆیان پێشکەش بە بارەگای حق تعالی کرد ،
هەردوو کارمەند ماوەیەکی زۆرە لە ناو کۆمپانیاکەمان ماندوو نەناسانە و خەمخۆرانە خزمەت دەکەن و بەو رووداوە ناخۆشە ئێمەیان خەمبارکرد .
هەر بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی و هاودەردیمان پێشکەش بە هەر دوو بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین و خۆمان بەشداری خەم و ئازارەکانیان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردووان بە بەهەشتی بەڵێندراو شاد بکاتەوە و سەبر و ئارامیش ببەخشێ بە کەسووکاریان.
دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای مەنیجەر سکیوریتی

































































