بۆ پڕۆژەیەکی گرنگی سۆران پێداویستییەکان لە فەرەنساوە دێن کێشەی کەم ئاوی سۆران چارەسەر دەکات
محەممەد مەحموود- سۆران :
پڕۆژەی خەزانی گەورەی ئاوی سۆران کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن و لە ئێستادا تیمێکی ئەندازیاری کۆمپانیای جێ بەجێ کار لە وڵاتی فەرەنسان بۆ هێنانی ترۆمپاو بۆڕی تایبەت بەو پڕۆژەیە. ئومێد میر ئەحمەد، خاوەنی کۆمپانیای گەرەوان کە لایەنی جێ بەجێ کردنی ئەو پڕۆژەیەیه، بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە ئێستادا تیمێکی ئەندازیارانی کۆمپانیاکەمان لە وڵاتی فەرەنسان بۆ کڕین و هێنانی تروپکان و بۆڕی ئاو، کە تایبەتن بەگەورەترین پڕۆژەی خەزانی ئاو کە له سۆران دروست دەکرێت و ئێستا لە قۆناغی کارکردندایە، بە تەواو بوونیشی گرفتی کەم ئاوی سۆران به تەواوی چارەسەر دەبێت”.
ئومێد میر ئەحمەد، گووتیشی” هێنانی ئەو پێداویستیانه کارێکی ئاسان نییە و بودجەی زۆر کاتی زۆری پێویسته تاکو دەگەنە کوردستان، بەڵام ئێمه دەمانەوێت کارێک بکەین جیاواز بێت و بە بەرزترین کوالیتی و پێداویستی سەردەمیانە بەکار بهێنین. زاری کرمانجی ئەوەشی زانیووە، ئەو پڕۆژەیه پێکدێت لە حەوزێکی ٢٠ هەزار مەتر سێجا کە ٢٠ ملیۆن لیتر ئاو لە خۆ دەگرێت وە لە گردی باپشتیان لە قەزاى ناوەندی سۆران جێبەجێ دەکرێت ، قەبارەی ئەم پڕۆژەیە کە دەکاتە (٧٨* ٥٢* ٥،٢) , یەکەم جارە حەوزێک بەم قەبارە گەورەیە لەم سنورەدا دروست دەکرێت بە تەواو بوونی پڕۆژەکە کاریگەریەکی گەورە دەبێ لەسەر چارەسەر کردنی کێشەی خەزنی ئاو لە شاری سۆران.
پڕۆژەکە بە گوژمەی ٢ ملیارو ٤٩٣ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت گوزار لەلایەن کۆمپانیای گەرەوان و سۆلاڤی باشور وە لە ژێر چاودێری لیژنەی سەرپەشتیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران جێبەجێ دەکرێت.



































































