ئەمڕۆ هەینی ٥ی کانونی یەکەم سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه” هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌و لیسته نیه كه له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی فه‌رمی سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نساڕوڵا و حزبوڵای لوبنان وه‌ك گروپی تیرۆریستی و بلۆككردنی سه‌روه‌ت و سامان و سامانه‌كانیان بڵاوكراوه‌ته‌وه.”
ئاماژەبەوەشکراوە، ئه‌و جۆره بڕیارانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نانێردرێن، ته‌نیا ئه‌و یاسایانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رده‌چن و له‌گه‌ڵ مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی ده‌نێردرێن به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه و په‌سه‌ندكردن و بڵاوكردنه‌وه‌یان
رونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بێ ئاگا بووە له بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نساڕوڵا و حزبوڵا وه‌ك گروپی تیرۆریستی و بلۆككردنی پاره‌كانیان، ته‌نها له ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوه زانیاریه‌كان له‌وباره‌یه‌وه وه‌رگرتوه.

































































