موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی
بەرپرسی وێستگەی کارەبای سیدەکان هۆکاری نەبوونی کارەبای نیشتیمانی لە دەڤەری برادۆست بۆ زاری کرمانجی ئاشکرا دەکات و ڕەتی دەکاتەوە وێستگەکەیان گرفتی بۆ دروست بووبێت .
لوقمان حەمەدئەمین بەرپرسی وێستگەی کارەبای سیدەکان، دووپات لەوەدەکاتەوە، لە هەولێر ئاگادار کراینەوە کارەبای نیشتیمانی بەهۆی کەمی مێگوات گرفتی هەیە و ناتوارێ بدرێتەوە تا گرفتی مێگوات چارەسەر دەکرێت .
لە بەیانییەوە کارەبا لە ناوچەکە نەدراوەتەوە و گوندنشینان ئەمشەو بێ کارەبان، ئەو بەرپرسەی کارەبا لە سیدەکان، ئەوەی خستەڕوو، لە خشتەی دابەشکردنی کارەبا، ڕاچاوی نەبوونی مۆلیدە لە گوندەکان کراوە و زیاتر شەوان کارەبای نیشتیمانی دەدرێتەوە واتە ڕاچاوی دۆخی گوندنشینان کراوە، بەشێوەیەک لە شەشی ئێوارە تا شەشی بەیانی کارەبا دەدرێتەوە هەندێجار چەند کاتژمێرێک کەمتر .
گووتیشی:” هاووڵاتییانی دەڤەری برادۆست دڵنیا دەکەینەوە وێستگەی کارەبای سیدەکان هیچ گرفتێکی نییە، هەر کاتێک گرفتی کەمی مێگوات چارە بوو کارەبا پێدەکرێتەوە .

































































