شههلاسۆفى- زارى كرمانجى:
بەپێی ڕاپۆرتی sciencealert؛ توێژەران لە ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانەی تا تەمەنی ١٢ ساڵی مۆبایلیان هەیە، ڕووبەڕووی مەترسی تووشبوونیان بە خەمۆکی و قەڵەوی و کەمخەوی زیاتر دەبنەوە، بە بەراورد بەو منداڵانەی مۆبایلیان نییە.
ڕۆن بارزیلای، پزیشکی دەروونی منداڵان و هەرزەکاران لە نەخۆشخانەی منداڵانی فیلادلفیا دەڵێت: “دۆزینەوەکانمان ئەوە دەردەخەن کە پێویستە مۆبایلە زیرەکەکان وەک هۆکارێکی گرنگ بۆ تەندروستی هەرزەکاران لەبەرچاو بگرین و پێویستە ئاگادار بین لە کاتی بڕیاردان لەسەر پێدانی مۆبایل یان نا بە منداڵێک و سەنگکردنی دەرئەنجامە نهرێنييهكانى لەسەر ژیان و تەندروستییان”.
زانیارییەکان لەسەر 10588 منداڵ، کە وەک بەشێک لە توێژینەوەیەکی بەردەوام لەسەر گەشەکردنی مێشکی هەرزەکاران کۆکراونەتەوە، دۆخی تەندروستی بەشداربووانیان لە تەمەنی 12 ساڵیدا نیشانداوە سەبارەت بەوەی کە چ جیاوازییەک لەوانەیە دوای ساڵێک ڕووبدات گهر مۆبايلييان پێبێت يان نا.

































































