موڕشید برادۆستی زاری كرمانجی:
لە ڕۆژانی ڕابردوو، جوتیارێکی گوندی خەلیفانی سەر بە قەزای سیدەکان، كاتی هه‌ڵكۆڵینی زه‌ویه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی كاری جوتیاری گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەدۆزێتەوە و دەزگا پەیوەندی دارەکانی لێ ئاگادار دەکاتەوە .
لەوبارەوە، عەبدولوەهان سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” گۆڕەکە یه‌كێكه له گرنگترین و ناوازه‌ترین ناوچه‌ی شوێنه‌واری كه مێژووه‌كه‌ی بۆ زیاتر له 2500 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کوردستان و ئەو دەڤەرە لە ڕووی مێژوویەوە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە.
بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، ئاشكراشی كرد: گۆڕه‌كه ئێسك و پروسكی 11 پیاو و ئه‌سپێك و دوو گۆزه‌ی تێدابووه، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وت و گرنگی زۆری شوێنه‌واری هه‌یه، بۆیهكهمینحاره لە کوردستان گۆڕێكی له‌م شێوه‌یه ده‌دۆزرێته‌وه كه مێژووی هێنده كه‌وناری هه‌بێت، ده‌ستخۆشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانی سیده‌كان و دانیشتوانی گوندی خه‌لیفانی سیده‌كان ده‌كه‌ین كه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه گرنگە .
لەبارەی ئەوەی بۆچی 11 پیاو به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌سپ و گۆزه له نێو گۆڕدان و به‌یه‌كه‌وه نێژراون ؟ عەبدولوەهان سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، ئەوەی خستەڕوو، به‌پێی زانیاری و به دوواداچوونهكانمان له هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می به‌ر له‌زاین له چاخی ئاسن كاتێك فه‌رمانڕه‌وایه‌ك و ده‌سه‌ڵاتدارێك كۆچی دوای ده‌كرد به‌رده‌ست و خزمه‌تكارانی له‌گه‌ڵیان ده‌ناشت ئه‌مه‌ش به داواكاری خۆیان بووه و شانازیان به‌وه‌كردووه و ده‌یان ووت له‌گه‌ڵ پاشا و فه‌رمانڕه‌وای خۆمان هاوڕێیەتی ده‌كه‌ین بۆ سه‌فه‌ری دونیای مردووان .
گووتیشی:” هه‌رچه‌نده شوێنهوارهكه تا ڕاده‌یه‌ك شێوێندراوه، به‌ڵام داواجار هه‌ر گرنگه، له داهاتوو پشكنینی زیاتری بۆ ده‌كه‌ین .


































































