زاری كرمانجی-سۆران
رۆژی ۳ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەئامادەبوونی، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، مامۆستا، فەرمانبەران و قوتابیان، فێستیڤاڵی خواردنی خۆماڵی لەژێر دورشمی”لە کارامەیی تاقیگەوە بۆ بە بازاڕکردن” بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵەکە لەلایەن، بەشی بایۆلۆجی- فاکەڵتیی زاست، بەسەرپەرشتی، د. هەڤاڵ عبداللە خدر، م. ی. وەزیر قەڕەنی و م. ی. سەمیرە تاها، بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم ڕێکخرابوو، تێیدا چەندین خواردنی کوردەواری و شرینەمەنی بە کەرەستەی خۆماڵی و سروشتی، کە لەلایەن قوتابیانی قۆناغی چوارەم دروستکرابوون، پێشکەش بە ئامادەبووان کران، بەشێک لەو خواردن و شرینەمەنیانە، بۆ یەکەمجارە دروستدەکرێن لەلایەن قوتابیانی زانکۆی سۆران و داهێنانی تێدا کراوە.
لە بەشێکی تری فێستیڤاڵەکەدا، ۱٥ پڕۆژە پۆستەری قوتابیان، کە زانیاری و چۆنییەتی دروستکردنی خوراکەکان بۆ نەخۆشییەکان تێدا ڕوونکرابوونەوە، نیشاندران.

































































