مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
حكومەتی ئێران لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی ڕووبەڕووی وشكەساڵی بووەتەوە و ئامادەیی خۆشی نیشاندا كە نیازی كڕینی ئاوی هەیە لە وڵاتانی دراوسێی.
عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وزەی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـى تشرینی یەكەمی 2025، ڕاگەیاند “ئەگەر هەر وڵاتێك ئامادە بێت ئاو بفرۆشێت، ئێمە دەیكڕین.”
جەخت لەوەش دەكاتەوە كە بۆ ئەم مەبەستە ئامادەن دانوستان لەگەڵ هەر وڵاتێكی دراوسێ بكەن و بۆ هاوردەكردنی ئاو ئەگەر بە هەر نرخێك بێت.
بە پێی قسەی شارەزایان، ئێران یەكێكە لە وشكترین وڵاتانی جیهان لەم چەند ساڵەی دواییدا.
هەروەها پێشتریش مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، ڕایانگەیاندبوو كە دەبێت پایتەخت بگوازرێتەوە، چونكە تاران تووشی كەم ئاوییەكی مەترسیدار بووەتەوە.

































































