یاریدەدەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە بە بارەی كردنەوەی كۆنسوڵگەری ئەمریكا كە گەورەترین زلهێزی جیهانە و گەوەرەترین باڵاخانەی كۆنسوڵگەریشی لە هەولێر كردەوە قسەی بر كەناڵەكانی راگەیاند كرد و رایگەیاند” کردنەوەی تەلاری کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان، پەیامی خۆی ھەیە، ئەمەریکا پابەندە بە پەیوەندیی درێژخایەنی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵێنیشی داوە سیستمی بەرگری بۆ ئاسمانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دابین بکات”.
فەلاح مستەفا، زیاتر روونیكردەوە ” کردنەوەی گەورەترین تەلاری کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر، بۆ ئەو پێگە تایبەتە دەگەڕێتەوە کە ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا هەیەتی و لەگەڵ ئەمەریکاش پەیوەندییەکی مێژوویی ھەیە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ساڵی ١٩٩١ تا ئێستا بە چەندین قۆناغ بەردەوام بووە، پەیوەندییەکانیش درێژخایەن و ستراتیژی و پەیوەندی ھاوبەشی و ھاوپەیمانی بوونە، ڕاستە هەوراز و نشێویشی ھەبووە، بەڵام پەیوەندییەکە هەر بەردەوام بووە”.
لە بارەی گرینگی كردنەوەی كونسوڵگەرییەكە فەلاح مستەفا گوتی ” کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی بچووک بێت یان گەورە پەیامی خۆی ھەیە، بەڵام دروستکردنی تەلارێک بەو شێوەیە بەپێی ستانداری خۆی بۆ ئێمە مایەی پابەندبوونی درێژخایەنی ئەمریکایە بە ھەرێمی کوردستان و عێراق”.


































































