زاری كرمانجی-سۆران
پسپۆرانی بواری خۆراك ئاشكرای دەكەن كە خواردنی نانی بەیانیان ئەم سوودانەی هەیە..
1- خواردنی نانی بەیانی وزەی پێویست ئەبەخشێت بە لاشەو مێشک کە تۆ بە درێژایی شەوەکە هیچ وزەیەکت وەرنەگرتووە ….
2- توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە خواردنی نانی بەیانیان پارێزەرە لە قەڵەو بوون و ئەو کەسانەی نانی بەیانیان ئەخۆن کەمتر تووشی قەڵەوی ئەبن بە بەراورد بەو کەسانەی نانی بەیانی ناخۆن ،چونکە نەخواردنی نانی بەیانی وا لە کەسەکە ئەکات کە دواتر خواردنێکی یەکجار زیاتر بخوات و زیاتریش برسی بێت بۆ نیوەڕۆ و ئێوارە.
3- توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە خواردنی نانی بەیانی وزەی پێویست ئەبەخشێت بە مێشک و وا ئەکات کەسەکە مێشکی باشتر ئیش بکات و تەرکیزی باشتر بێت هەروەها جەویشی خۆشتر ئەبێت کەمتر تووشی قەلەقی و بێ تاقەتی ئەبێت ..
4- خواردنی نانی بەیانی ڕێژەی تووش بوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەو زەخت کەم ئەکاتەوە.
5- خواردنی نانی بەیانی یارمەتیدەرە لەوەی کە لەش باشتر کار بکات بۆ بەرهەمهێنانی وزەو زۆربەی ئەو خۆراکەی ئەخورێت بیگۆڕێت بۆ وزەو خەزنی نەکات وەکو چەوری ،بەمەش کەسەکە دوور ئەبێت لە قەڵەوی و وە کەسێکی چالاک ئەبێت.


































































