زارى كرمانجى – سۆران :
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مایكڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەكان كرد و كۆبوونەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی 12ـی 2025، گەیشتە هەولێر و بڕیارە بەشداری لە كردنەوەی باڵەخانەی نوێی كۆنسووڵخانەی وڵاتەكەی بكات لە هەولێر.
تێچووی پڕۆژەی دروستكردنی باڵەخانەی نوێی كۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر، هەر وەكوو وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاماژەی بۆ كردووە 796.1 ملیۆن دۆلارە.
لەنێو باڵەخانە نوێیەكەی كۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر، 7 ئاژانس و وەزارەتی ئەمریكی كارمەندیان دەبێت و كاری تێدا دەكەن.


































































