زاری كرمانجی-سیدەكان
لە سنووری قەزای سیدەكان لەكاتی كێڵانی زەووی لەلایەن هاووڵاتییان، گۆڕێكی شوێنەواری بەدیار دەكەوێت، لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكە ئاگادار دەكەنەوە، ئەوانیش ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارو كەلەپووری ئیدارەی سۆران دەكەن.
د.عەبدلوەهاب سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەوارو كەلەپووری سۆران، ئاشكرای دەكات: بۆ یەكەمینجارە لە كوردستان گۆڕێكی وا بە كۆمەڵی شوێنەواری لە هەرێمی كوردستان و سنووری قەزای سیدەكان دەدۆزرێتەوە، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی 2600 ساڵ بەر لە ئێستا، ئەو گۆڕە ئێسك و پروسكی 11 پیاوی تێدابوو، لەگەڵ ئێسك و پروسكی ئاژەڵی ئەسپ و بزن و كۆمەڵێك گلێنە”.
ئاماژەی بەوەشدا: “بەداخەوە بەر لە گەیشتنی تیمەكانی شوێنەوارناسان لەلایەن كەسانێك دەستكاری ئیسك و پروسكەكان كراوەو شێواندراون، ئەوەش ئەركی ئێمە قورستر دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا دەنێرینە تاقیگەكانی دەرەوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەو پشكنینی بۆ بكرێت، تا هۆكاری بە كۆمەڵ مردنی ئەو كەسانە ئاشكرا بكرێت.


































































