زاری كرمانجی – سۆران :
بەپێی ئاماری تۆڕی بوومەلەرزەی كوردستان، مانگی رابردوو 56 بوومەلەرزە خاكی هەرێمی كوردستانی هەژاندووە كە زۆرترینی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە.
بەگوێرەی داتاكانی تۆڕی بوومەلەرزەی كوردستان، مانگی تشرینی دووەم زیاتر لە 300 بوومەلەرزە لەڕێگەی ئامێرەكانەوە تۆمار كراون، كە 56ـیان لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بوون.
تۆڕی بوومەلەرزەی كوردستان ئاشكراشی كردووە كە زۆرترین ژمارەی بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و بەهێزترینیشیان لە نزیك دەربەندیخان كە گوڕەكەی 2.8 پلە تۆمار كراوە، هاوكات لە دهۆك و هەڵەبجە هیچ بوومەلەرزەیەك تۆمار نەكراوە.


































































