زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی مووچەخۆران لە پڕۆژەی هەژماری من، لەكاتی وەرگرتنی پارە كانیان قەڕەباڵغی زۆر لەسەر ئامێرەكانی ڕكێشانی پارە دروست دەبێت، لە ڕێگەی زاری كرمانجییەوە داوای زیادكردنی ئامێرەكانی (ئەی تی ئێم) دەكەن، بەتایبەتیش لە سەنتەری ناحیەو شارۆچكەكان.
پێشووتریش زارى كرمانجی ئەو داوایەی دانیشتووانی مووچەخۆرانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی ئاراستەی پڕۆژەی هەژماری من كردەوە: ” بەڵێنی ئەوەیان دابوو كە ئەو ئامێرانەی ڕاكێشانی پارە لە شارو شارۆچكەكان زیاد بكەن، تا لە ئاست خواست و ئاسانكاری مووچەخۆران دابن.
تا ئێستا 8 بانك لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن، پڕۆژەی هەژماری من وەرچەرخانێكە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزكردنی دارایی كەرتی گشتی، پەسەندكراوی بانكی ناوەندی عێراقە.


































































