زاری كرمانجی – هەولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە كریستیان تۆرنینگ باڵیۆزی نوێی دانیمارك لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی دانیمارك کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ دانیمارك دووپاتکردەوە.
باڵیۆزی دانیمارك ، وێڕای سوپاسکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد لە عێراق و ناوچەکە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.