زاری كرمانجی-مەزنێ
لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران دەستكرا بە قیڕتاوكردنی شەقامێكی سەرەكی گوندی كەونە گوند سەربە ناحیەی مەزنێ.
خەسرۆ ئێسماعیل بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنوورەكەمان بەردەوامیان هەیە”.
گوتیشی: ” یەكێك لە پڕۆژەكان کۆتـایی هات بە پـڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقـامێکی سەرەكی ناوخـۆیی لە گـوندی کەونەگوند لە سنـوری شـارەوانی مـەزنێ سەربە قەزای مێرگەسۆر”.
ئاشكراشی كرد: ” ئەم پـڕۆژەیە بە گوژمەی 95,700,000 نەوەد و پێنج ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار لەسەر بوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سۆران جێ بەجێ کراوە و تیمی ئەندازەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران سەرپەرشتی کارەکانی کردووە.


































































