دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند” کە بیر لە دابینکردنی بەرگری ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە بۆ پاراستنی وەبەرهێنانەکان لە دامەزراوەکانی وزە لە ناوچەکەدا.”
سەرۆکی ئەمریکا كە وەڵامی راگەیاندنكارانی دەدایەوە، لەبارەی پێدانی سیستمی دژە مووشەکی بە هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتی و گازییەکان گووتی” بیری لێدەکەنەوە و ئاگاداری هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆم.”
سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد “ئێران زۆر پاشەکشەی کردووە. لە کاتێکدا بۆ ماوەیەکی زۆر رۆڵێکی گەورەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبوو، بەڵام چی دیکە بەو جۆرە نەماوە.”


































































