زاری کرمانجی :
هەر وەکوو گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم باسی دەکات هەفتەی داهاتوو 200 مێگاوات کارەبا زیاد دەکات و بەمەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ هاووڵاتییان زیاتر دەبێت.
ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد:” لە کۆتایی ئەم مانگەدا، وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 500 مێگاواتی لە بازیان دەکەوێتە کار، وێستگەکە توانای 500 مێگاوات کارەبای هەیە، بەڵام غازی سروشتی تەنیا بەشی 200 مێگاوات کارەبا هەیە و هەوڵ دەدەین غاز بۆ 300 مێگاواتەکەی دیکەش دابین بکرێت، تاوەکوو بەتەواوی توانای خۆی کارەبا بدات”.
وەزارەتی کارەبا ئەوەش دەڵێ:” پێویستی هاووڵاتییان بە کارەبای نیشتمانی، زیاتر لە حەوت هەزار مێگاواتە، بەڵام لەئێستادا تەنیا سێ هەزار و 500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت.”
بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بۆ سێ هەزار و 500 مێگاوات کارەبا زیاد بووە، هەر وەکوو گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بۆ دەکات و ئەوەش دەڵێ:” لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند یەکەیەکی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی بازیان و دیرەلوک و وێستگەکانی 29 مێگاواتی بە گەڕ دەخرێن، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی دەستپێکردنی دامەزراندنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی کە لە ماوەیەکی نزیکدا بەردی بناغەیان بۆ دادەنرێت.”