زاری كرمانجی-سۆران:
هەڵمەتێكی فراوانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستی پێكردووەو داوادەكرێت لەكاتی ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە شوێنەوارە دێرینەكان لەبەرچاو بگیرێن.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت “هەڵمەتێكی فراوانی ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستی پێكردووە، لە هەر شوینێكیش گومان بكرێت كە شوێنەوار یان ناوچەیەكی كەلتووری و دێرینە دەبێت پارێزگاری لێ بكرێت و دەستكاری نەكرێت”.
گووتیشی: ” داواكارین لە ئەنجامدەرانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لەكاتی كاركردنیاندا لە هەر شوێنێك، شوێنەوارێكی دێرین یان ناوچەیەكی كەلتووری بەدەركەوت ئاگادارمان بكەنەوەو دەستكاری نەكەن.