ئەمڕۆ سێشەممە 12/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا .
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا. لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیش، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئێستا هەلومەر جێکی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ هاتووەتە ئاراوە و پێویستە لە سەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بێت.
سەرکۆنەکردنی هێرشی تیرۆریستی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

































































