شههلا سۆفی- زاری كرمانجی:
پیاوێکی ئیتاڵی بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی خۆی وەک دایکی مردووی خۆی نیشان دا؛ تەرمی لە ماڵەکەیدا شاردەوە. توانیویەتی هەزاران یۆرۆ بخاتە گیرفانی خۆیەوە پێش ئەوەی پلانەکەی ئاشکرا بێت!
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئیتاڵی کۆریێر دێلا سێرا، گرازیێلا دالۆگلیۆ ساڵی 2022 لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، بەڵام کوڕەکەی بە فەرمی مردنی ڕانەگەیاندووە، تەرمی دایکی بە پەڕۆیەکەوە پێچاوە و خستووەتە ناو کیسەیەکی خەوتن و لە ماڵەکەدا شاردویەتیەوە. کاتێک دۆزرایەوە، بە تەواوی وشک بووەوە و لە مۆمیا دەچوو.
سەرەتای ئەم مانگە ئەو پیاوە چووە فەرمانگەیەکی حکومی ,یەکێک لە کارمەندەکان سەرنجی شتێکی سەیر و سەمەرەی لە “ژنەکە”دا، لەوانە ملی ئەستوور و دەنگە قووڵەکەی.بۆیه پۆلیسی ئاگادارکردەوە.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە کوڕەکە دەکرێت بەهۆی شاردنەوەی نایاسایی تەرمەکەی و فێڵکردن لە خانەنشینیەکەی.































































