زاری كرمانجی-سۆران
جەواد مەهدی بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشیە گوازراوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سۆران. بە زاری كرمانجی گووت: “ساڵانە لە ١/١٢ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز، چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچن و پەیامی خۆپارێزی و هۆشیاری بە هاووڵاتییان دەدرێت.
گرینگە هاووڵاتییان چەند زانیارییەكی پێویست لەسەر نەخۆشییەكە بزانن
لە ڕۆژی جیهانیی نەخۆشی كوشندەی ئایدز، زانایان وەڵامی چەند پرسیارێكی گرنگیان لەبارەی نەخۆشییەكەوە بۆ تووشبووان و هاووڵاتییانی ئاسایی خستووەتە ڕوو و ڕوونكردنەوەیان لەبارەیەوە بڵاو كردووەتەوە.
یەكی كانوونی یەكەم/ دیسێمبەری ساڵی 1988وە تا ئێستە، ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی جیهانیی نەخۆشی ئایدز دانراوە و بووەتە مۆركێكی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكە، بەم بۆنەیەشەوە لە هەموو دنیادا یادی دەكرێتەوه، كۆمەك بۆ نەخۆشەكان كۆ دەكرێتەوە و هاوكاریی گیانی و مادییان دەكرێت.:
_ ئایدز و HIV چین؟
HIV ئەو ڤایرۆسەیە كە سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەكات، ئایدزیش نەخۆشییەكەیە كە بەهۆی لاوازبوونی بەرگری لەشەوە دروست دەبێت.
_ چۆن دەزانیت تووشی نەخۆشیی ئایدز بوویت؟
پشكنین باشترین هۆكارە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت تووشی نەخۆشییەكە بووی یان نا، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە هەندێك لە نیشانەكان پێش پشكنین دەركەون، كە نیشانەكانیشی هەمان ئەو نیشانانەیە كە لە تووشبوونت بە نەخۆشیی ئەنفلۆنزا بەدیار دەكەوێت، كە بریتین لە تا، خورانی پێست، ئارەقكردنەوە، ئازار لە ماسولكەكان، هەوكردن و لیك دەركردن، بە گشتی ئەم نیشانانە لە دوو هەفتەی یەكەمی تووشبوون بە نەخۆشییەكەدا دەردەكەون.
_ چۆن ئایدز نەخۆشت دەخات؟
ڤایرۆسی HIV هێرشێكی دڕندانە بۆ سەر ئامێری بەرگری جەستەت دەبات، ئەمەش بە پێی تێپەڕبوونی كات هێز و كاریگەرییەكانی زیاتر دەبێت، كە وا دەكات جەستە توانای بەرگریكردنی بە تەواوی لە دەست بدات، بە پێی قسەی زاناكان، لەهەر خانەیەكدا 200 خانەی بچووك لە ملیمەتر چوارگۆشەیەكی خوێنتدا بڵاو دەبنەوە، ئەمەش بە تەواوی تووشی نەخۆشییەكەت دەكات.
































































