شههلا سۆفی- زاری كرمانجی:
خورماڵ و یاخود كاكی میوهیهكی پاییزییه چهندین جۆری ههیه, كه تام و بۆنێكی تایبهتی ههیهو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا ، له تایبهتمهندییهكانی ئهم میوهیه:
- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەر کە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دەدات.
- ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی یارمەتی ڕێگریکردن لە قەبزی و باشترکردنی کارکردنی هەرس دەدات.
- مادەی فلافۆنۆیدی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ دەدات و پەستانی خوێن ڕێکدەخات و تەندروستی دڵ باشتر دەکات.
- یارمەتی باشترکردنی بینین و تەندروستی چاو دەدات بەهۆی ڤیتامین A و دژە ئۆکسێنەرەکانی وەک بیتا کارۆتین.
- وەک شێدارکەرەوەیەکی سروشتی کاردەکات و یارمەتی کەمکردنەوەی چرچی پێست دەدات.
- مەگنیسیۆم و فسفۆری تێدایه کە سوودی بۆ تەندروستی ئێسک هەیە, ئەو ڤیتامین و کانزا و ئاسنانەی تێیدایە پێویستە بۆ تەندروستی و گەشەکردنی کۆرپەلە لە کاتی دووگیانیدا.
تێبینی: خواردنی كاكی پێنهگەیشتوو به توێكڵهوه دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە وەکو گیرانی ڕیخۆڵە و بەردی گورچیلە. تووشبووانی شەکرە و ئەوانەی پەستانی خوێنیان دابەزیوە پێویستە بە وریاییەوە و دوای ڕاوێژکردن بە پزیشک بیخۆن.
































































