شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
بەپێی هەواڵێكی The Conversation، توێژینەوەیەكی گەورەی سویدی دەریخستووە كە ئەو كەسانەی تاتۆیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە میلانۆما كە كوشندەترین جۆری شێرپەنجەی پێستە بە بەراورد بە كەسانی دیكە بە ڕێژەی 29% زیاترە.
پێدەچێت مەترسی زیادبوونی ئەو كەسانە زیاتر بێت كە زیاتر لە دە ساڵە تاتۆیان كردووە. بەڵام توێژەران دەڵێن لێكۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی بزانرێت چۆن جۆرە جیاوازەكانی ڕەنگ یان بۆیاخ كارلێك لەگەڵ بەركەوتنی تیشكی سەروو وەنەوشەیی دەكەن.































































