شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی:
قەبزی حاڵەتێكە كە جوڵەی ڕیخۆڵەكان كەمتر لە ئاسایی ڕوودەدات و وا دەكات پیسایی بەزەحمەت تێپەڕێت. بەزۆری قەبزی بە كەمتر لە سێ جار توالێت كردن لە هەفتەیەكدا پێناسە دەكرێت، بەڵام ئەم ژمارەیە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە.
د. زرار حوسێن، پزیشكی پسپۆڕی هەناو و دڵ دەڵێت “چەند هۆكارێك هەن دەبنە هۆی تووشبوون بە قەبزی، وەك (خووی خراپ لە خواردن و خواردنەوە، هەروەها خواردنەوەی ڕێژەیەكی كەمی ئاو, نەخواردنی سەوزە و میوە, نەچوون بۆ توالێت بۆ ماوەیەكی درێژ, هەروەها بەكارهێنانی دەرمانی هەستیاری و هەندێ جۆری ئازار شكێن, ئەوانەی نەخۆشی شەكرە و تەمبەڵی غوددەیان هەیە، هەروەها وەرزش نەكردن یەكێكە لە گرنگترین هۆكارەكانی تووشبوون بە قەبزی.”
































































