زاری كرمانجی:
دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: “لەم ڕۆژانەی ڕابردوو، نوسینگەی عەفرینی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی ئازار بۆ منداڵان لە جیهان، دەستی كرد بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی دابەشكردنی كەلوپەلی خوێندن بەسەر ٢٥٠ منداڵی ئازیز (بێباوك) لە شاری عەفرین و گوندەكانی دەوروبەری، لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی پڕۆژەكە كەلوپەلی خوێندن بەسەر 80 قوتابی ئازیز لە گۆڕەپانی ئەنجومەنی خۆجێیی كۆن لە شاری عەفرین دابەشكرا.
دوابەدوای كارەساتی بومەلەرزەی توركیا و سوریا لە ساڵی 2023، دەزگای خێرخوازیی بارزانی نوسینگەیەكی لە شاری عەفرین كردۆتەوە و لەو كاتەوە چاڵاكی جۆراوجۆر و هاوكاری پێشكەش بە دانیشتوانی شاری عەفرین و گوندەكانی دەوروبەری دەكات.
لە هەمان كاتدان سەنتەرێكی رۆشنبیری بە ناو سەنتەری بارزانی كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی لە شاری عەفرین كردۆتەوە بۆ پاراستنی كلتور و ڕۆشنبیری ناوچەكە.


































































