زاری كرمانجی :
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی دواین هێرشەكانی ئێران بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵات لە باشووری كوردستان هاتە دەنگ و داوا لە ئێران دەكات ئەو شاڵاوە لە دژی هەرێمی كوردستان رابگرێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی هێرشەكانی ئێران دەڵێت، ” ھیچ پاساوێك ھەڵناگرێت و پێشێلكردنێكی ئاشكرا و زەقی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكان و پەیوەندیی دراوسێیانەیە.”
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوەكەی دا داواكارە هەرچی زووە ئێران ئەو شاڵاوە رابگرێت و دەڵێت: “ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی كوردستان رابگرێت، چونكە سەقامگیری، ھەرگیز لەڕێگەی تووندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت.”
هاوكات داوا لە “دۆست و ھاوبەشانی لە حكومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی دەكات، ھەڵوێستێكی روون و راشكاویان بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوامانەی ئێران ھەبێت.”