زاری كرمانجی – سۆران :
سكرتێری یەكێتیی پیاوان رایدەگەیەنێت، ئاماری ساڵانەی خۆكوشتنی پیاوان بە بەراورد بە خۆكوشتنی ژنان بەرزترە و ئاماژە بەوەش دەكات تەنیا لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ سێ پیاو بە دەستی ژنەكانیان كوژراون .
بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاند باس لەوە دەكات كە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، 430 سكاڵا لەلایەن پیاوانەوە تۆماركراون و 21 پیاو خۆیان كوشتووە.
بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی رێكخراوی ناوبراو كردویەتی، سێ پیاو لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە دەستی ژنەكانیان كوژراون، كە لەلایەن كەسانی دیكەوە هاوكاری كراون.
ئاشكراشی دەكات:”لەدوای ساڵی 2012 وە ئامارەكانی خۆكوشتنی پیاوان ساڵانە لە خۆكوشتنی ژنان بەرزترن و بەردەوامیش لە زیادبووندان”.