زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ پێنجشەممە, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پێگەیشت .
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردۆتەوە، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، بە توندترین شێوە ، هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کردو پشتیوانیی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، دووپاتی لەوەکردەوە، لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا هەردوو لا هاوڕا بوون کە دەبێت هەوڵ بدرێت لە هەرێمی کوردستانیش رێکار و پێداویستییەکانی خۆپارێزی لە دژی ئەم جۆرە هێرشانە دابین و بەهێز بکرێن و ئەو کەسانەی لە پشت ئەو هێرشە تیرۆریستیانەن ئاشکرا و ڕادەستی یاسا بکرێن.


































































