شەهل اسۆفی- زاری كرمانجی :
گامێشی ئاوی یەكێكە لە گەورەترین جۆرەكانی ئاژەڵ. بەڵام لە نێو ئەم جۆرە ئاژەڵانەشدا، گامێشێك كە بە (كینگ كۆنگ) ناسراوە و لە تایلەند بەخێو دەكرێت، قەبارەیەكی ناوازەی هەیە.
بەرزی ئەم گامێشە ئاوییە لە كۆڵەوە تا شان 185 سانتیمەترە، كە نزیكەی 50 سانتیمەتر بەرزترە لە مامناوەندی باڵای گامێشی ئاوی.
خاوەنی ئەم بوفالۆیە باس لەوە دەكات كە قەبارەی ئەم گیاندارە لە لەدایك بوونیەوە زۆر لە هاوتەمەنەكانی گەورەتر بووە، هەر بۆیە ناومان ناوە كینگ كۆنگ. بەڵام سەرەڕای ناوە ترسناكەكەی، كینگ كۆنگ زەبەلاحێكی نەرم و میهرەبانە كە زۆر حەزی لە دەوری خەڵكە و یاریكردنە. زۆر گوێڕایەڵە و هەڵوێستی دۆستانە لە بەرامبەر ئەوانی تردا هەیە. ئەم ئاژەڵە ڕۆژانە ٣٥ كیلۆ خۆراك دەخوات و حەزی لە مۆز و گەنمەشامییە































































