وەرزش ـ زاری كرمانجی:
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر یاریگەی خۆی یانەی رواندز پێشوازی لە خانەقین دەكات.
كاتژمێر 2ـی دوانیوەڕۆ، گەردەگەرد دەبێتە شانۆی رووبەڕووبوونەوەی یارییەكی قوورس لەنێوان خانەقین و رواندز.
هەردوو یانەكە لەگەڕی یەكەم یەكسانبوونە، بەشێوەیەك خانەقین لەسەر یاریگەی خۆی لەگەڵ رانیە بەبێ گۆڵ یەكسانبوو، رواندزیش بەهەمان ئەنجام لە سێمێل گەڕایەوە.
بۆ ئەم یارییە رواندزییەكان لەتواناكانی هیوا بایەزیدی، بەهۆی پێكان، و ئومێد حسێن بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوور لەیاریی رابردوو بێبەش دەبێت.