وەرزش – زاری کرمانجی:
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، شەمەندەفەری یارییەکانی جامی جیهانی بەیاریی نێوان قەتەر و ئیکوادۆر، کەوتە ڕێ ئەمڕۆش بڕیارە سێ یاریی دیکە بێنە ئەنجامدان.
کاتژمێر 4 ئێوارە لەسەر یاریگەی ئەلخەلیفەی نێودەوڵەتی، ئینگڵاند ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە.
ئەمە ئاسانترین یاریی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە دەبێت، چونکە دوو یاریی ئایندەی دژی ئەمریکا و وێڵز دەبێت.
کاتژمێر 7 ی ئێوارە یاریگەی ئەلسەمامە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، باوەش بۆ یاریی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم لەنێوان سەنیگال و هۆڵەندا دەکاتەوە. شێرەکانی تیرانگا، بەبێ کاریگەرترین چەکیان کە سادیۆ مانێ یە ئەم یارییە ئەنجام دەدەن، لە بەرامبەردا هۆڵەندییەکان بە سەرکردایەتی لوی ڤانخال، چاویان لە ئەنجامێکی شایستەیە.
کاتژمێر 10ی شەو دوا یاریی دێتە ئەنجامدان، ئەویش لەنێوان وێڵز لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.
یارییەکە لەسەر یاریگەی ئەحمەد بن عەلی، لە شاری ئەلرەیان بەڕێوە دەچێت.