زاری كرمانجی-سۆران
ڕۆژانی هەینی لە تەنیشت یاریگای شاری سۆران شوێنێك تایبەت كراوە بە فرۆشتنی پەلەوەرە خۆماڵییەكان، بەمەش خەڵكێكی زۆر ڕووی تێدەكەن.
عەزیز عبدولڵە، یەكێك لەو كەسانەی بە مەبەستی كڕین و فرۆشتنەوەی پەلەوەری خۆماڵی بەردەوام ڕوو لە بازاڕەكە دەكات، ڕایگەیاند: “لەو بازاڕەی سۆران، جۆرەها پەلەوەر دەست دەكەوێت، بەتایبەتیش لە ڕۆژانی هەینی خەڵكی سەنتەری شاری سۆران و گوندو شارۆچكەكانی دەورووبەر بە هێنانی جۆرها مریشك و كەلەشێر و قەل و قاز و چەندین پەلەوەری دیكەی جۆراو ڕووی تێدەكەن و لە بازاڕەكە بە كڕیاران دەیانفرۆشنەوە”.
گوتیشی: “بەتایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما خواستی زۆر لەسەر ئەو پەلەوەرانە زیادی كردووە، موشتەری تایبەت بەخۆیان هەیە، بەمەش كەسانێكی زۆر لەو رێگەیەوە داهاتێك بۆخۆیان دەستبەر دەكەن.
































































