شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل بە هاوکاریی دەزگای ئاسایشی گشتیی شاباک و پۆلیسی سنوور، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانیان لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ‘یەدیعۆت ئەحرۆنۆت’، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکە شەوی ڕابردوو دەستیپێکردووە و پێشبینیش دەکرێت چەند ڕۆژێک بخایەنێت و ناوچەکانی (تەمون، توباس و عەقەبا) بگرێتەوە، کە تێیدا بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری، هەڵمەتی پشکنین و دەستگیرکردن ئەنجام دەدرێت.


































































