وەرزش – زاری کرمانجی:
بەگوێرەی دواین زانیاری بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کەریم بێنزیما، براوەی تۆپی زێڕینی 2022، لە پێکهاتەی فەرەنسا بۆ یارییەکانی جامی جیهانی دوورخرایەوە.
ڕۆژنامەکانی فەرەنسا ئاشکرای دەکەن، کەریم بێنزیما بە شێوەیەکی فەرمی لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی فەرەنسا دوور خرایەوە.
پێگەی (لیکیپ)ی فەرەنسی دەریخستووە، بێنزیما بەهۆی پچڕان لە ماسولکەکانی ڕانی چەپیدا ناتوانێت لەگەڵ کەڵەشێرەکان بەشداریی مۆندیال بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشووتر لە مۆندیالی 2018ی ڕووسیا ش بێبەش بوو، بەهۆی دوورخستنەوەی لەلایەن دیشامپی ڕاهێنەر.
لیکیپ، ڕوونیشیکردوەتەوە، کە بێنزیما بەهۆی ئەم پێکانە بۆ ماوەی 21 ڕۆژ لە یاریگەکان دوور دەکەوێتەوە.
پێگە فەرەنسییەکە، ناوی بەربژێران بۆ شوێنی بێنزیما ئاشکرا دەکات، “دیدێ دیشامپ، سێ هێرشبەری دیارییکردووە بۆ ئەوەی جێگەی باشترین یاریزانی ساڵی 2022 بگرێتەوە، ئەوانیش هەر یەکە لە ئەنتۆنی مارسیال لە مانچێستەر یونایتد، وسام بن یەدر لە مۆناکۆ و موسا دیابی لە بایرلیڤەرکوزن ن.