مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دادگای تاوانەكانی عێراق، بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی كشتوكاڵی بەغدادا سەپاند.
دادگای تاوانەكانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 25ـى 11ـى 2025، بەپێی ماددەی چوارەم/1 بە بەڵگەی ماددەی دووەم/1/3/5 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005، دەرچووە، بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر كازم عەلی، بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی كشتوكاڵی بەغدا سەپاند.”
ئەنجوومەنی دادوەری لە ڕاگەیندراوێكدا ئاشكرای دەكات “تاوانبار، دوای دەرچوونی بڕیاری لابردنی لە پۆستەكەی و دانانی كەسێكی تر لە شوێنی، لەگەڵ كۆمەڵێك چەكداردا هەڵی كوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی بەغدا و تێكهەڵچوونی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا دروست كرد، ئەمەش بووە هۆی شەهیدبوونی كارمەندێك و هاووڵاتییەك و برینداربوونی چەند كەسێكی تر.”


































































