زاری كرمانجی – سۆران :
جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق رایدەگەیەنێت، لیوایەكی نوێی سەربازی بۆ سنورەكانی توركیا و بە مەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەریەكانی پەكەكە پێكدەهێندرێت و بارەگای سەرەكی لیواكەش لە هەولێر دەبێت.
سەبارەت بەدۆخی ئەمنی ناوچە سنوریەكان، عیناد ئاماژەی بەوەكر:”72 ملیار دینار بۆ فەرماندەیی ناوچەكە تەرخانكراوە كە بارەگاكەی لە هەولێرە و ئامانجیش لە تەرخانكردنی ئەو پارەیە دامەزراندنی سەربازی نوێی سنورە لەچوارچێوەی لیوایەك لەسنورەكانی توركیا جێگیردەكرێت”،
ئەوەش دەڵێ:”لە ئێستادا چەندین ئۆتۆمبێل و كەرەستە و پێداویستی سەربازیشیان بۆ دابینكراوە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریەكانی پەكەكە”،
ئاشكراشی دەكات :”تا ئێستاش یەك سەربازی فیدڕاڵی لە هەرێمی كوردستاندا نییە”.