کرێکار قادر ڕوستایی
نووسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
شیلاجیت ماددەیەکی سروشتیی قیرئاسایە، ڕەنگی قاوەیی تێر یان ڕەشە، و بە پلەی یەکەم لە نێو کەلێن و درزەکانی بەرزاییەکانی چیاکاندا دەدۆزرێتەوە، بەتایبەتی لە زنجیرە چیاکانی هیمالایا، کەراکۆرەم، و هەندێک شوێنی تری وەک ڕووسیا و چیلی، شیلاجیت ماددەیەکی سروشتییە و بەگشتی سەلامەتە ئەگەر پاککراو بێت و بە ڕێژەی گونجاو بەکاربهێنرێت، بەڵام هەندێک زیانی لاوەکی هەیە و زیانی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.
١_ مەترسی شیلاجیتی خاو و پاکنەکراو کاریگەری و زیانی هەیە لەسەر ژەهراویبوون بە کانزا قورسەکان: ئەگەر شیلاجیت بە دروستی پاک نەکرابێتەوە (تصفیە نەکرا بێت)، لەوانەیە بڕێکی زۆر لە کانزا قورسە ژەهراوییەکان (وەک ئاسن، قوڕقوشم، جیوە، و ئەرسینیك) و ماددە پیسکەرەکانی تری تێدابێت، کە زۆر مەترسیدارن بۆ سەر تەندروستی.
٢_ زۆر خواردنی شیلاجت کاریگەری لەسەر سووڕی خوێن و هۆکارە بۆ تووشبوون بە نزمە فشاری خوێن بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵیان هەیە یان فشاری خوێنیان نزمە، زۆر بێ هێزیان دەکات.
٣ خواردنی شیلاجیت ئاستی ئاسن زیاتر بەرز دەکاتەوە و مەترسیی کێشە لەسەر جگەر، ئاسنی زیادە زیان بە شانەکانی جگەر دەگەیەنێت و دەکرێت ببێتە هۆی سیرۆسیس (Cicrhosis – سستبوونی جگەر) و مەترسیی شێرپەنجەی جگەر زیاد دەکات، وە زیانی هەیە بۆ دڵ کۆبوونەوەی ئاسن لە دڵدا توانای لێدانی دڵ کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی سستی دڵ (Heart Failure) و لێدانی نائاسایی دڵ (Arrhythmias). خواردنی شیلاجیت شەکر لەجەستە زیاد دەکات و زیان بە پەنکریاس، دەگەینێت، کە ئەندامی بەرهەمهێنانی ئەنسولینە، دەکرێت ببێتە هۆی تووشبون بە نەخۆشی شەکرە، ئازاری جومگەکان (Joint Pain): زۆربوونی ئاسن دەتوانێت ببێتە هۆی ئازار و هەوکردن لە جومگەکاندا، بەتایبەتی لە پەنجەکانی دەست و قاچدا. گۆڕانی ڕەنگی پێست: ڕەنگی پێست دەکرێت بگۆڕێت بۆ قاوەیی کاڵ یان ڕەساسی (پێستی برۆنزی). کەمبوونەوەی توانای سێکسی: لە پیاواندا دەکرێت ببێتە هۆی لاوازی سێکسی (Impotece) و کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی. ٤کارلێککردن لەگەڵ دەرمانەکان: لەوانەیە کارلێک لەگەڵ هەندێک دەرماندا بکات، بە تایبەتی دەرمانی فشاری خوێن و دەرمانە هۆرمۆنییەکان. زۆر جاریش دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی جەستە ئەگەر لەگەڵ دەرمانە کیمیاوییەکاندا بەکاربێت.
٥_ زیانە باوەکانی خواردنی شیلاجیت هەندێک جار لەوانەیە ببێتە هۆی نائاسوودەیی گەدە، دڵتێکەڵهاتن، یان سەرئێشە و سەرگێژی و ڕشانەوە، زۆر جاریش دەبێتە هۆی خێراکردنی لێدانی دڵ، دڵەکوتێ، بورانەوە و لەهۆشچوون.
٦_ ئەوانەی کێشەی قوڵۆن عەسەبی و گەدەیان هەیە، ڕیخۆڵەیان تەمەڵە، دایمە قەبزن و غازات هەوکردنیان هەیە. نابێت بیخۆن.
تێبینی: خواردنی شیلاجیت بۆ ئەو کەسانەی نابێت بیخۆن و بەکاریبێنن: ئەو کەسانەی غودەیان زۆر چالاکە (زۆر چالاکبوونی تایرۆید) ڕژێنی تایرۆید (Thyroid Gland) هەیە نابێ بیخۆن،
ئەوانەی نەخۆشی سیل (Sickle cell anemia) یان تالاسیمیا (Thalassemia)یان هەیە، ئافرەتی دووگیان و شیردەر، ئەوانەی جنسیان لاوازە، منداڵ و هەرزەکار نابێت بیخوات، مەگەر تەمەنی ١٨ ساڵ بەرەوسەرەوەبێت، ئەوانەی هەستیاریان هەیە بە خواردنی شیرینی و شەکر،زۆر گرنگە تەنها شیلاجیتی پاککراو، پەسەندکراو و مۆڵەتپێدراو بەکاربهێنیت و پێش دەستپێکردن و خواردنی دەبێت ڕاوێژ بە پزیشک یان پسپۆڕی خۆراک بکەیت.































































