کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو راگەیاند و جەخت لەوەدەکاتەوە کە پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ئهمڕۆ دووشەممەوە ئەگەری بارانبارین هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری بارانبارین لە بەشێک لە پارێزگای ئەنبار و بەتایبەت بەشەکانی ڕۆژئاوای، لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە دەستپێدەکات و ڕۆژی چوارشەممە جگە لە سەلاحەدین، بەشێکی باکوری عێراقیش بەشێوەیەکی پەرشوبڵاو دەگرێتەوە، هەروەها ئەگەری بارانبارینی سووک لە ڕۆژئاوای بەغدا و باکوری دیالە و ڕۆژئاوای نەجەف لاواز دەبێت و کەربەلا ڕۆژی چوارشەممە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بارانبارین زیاتر لە شێوەی بارانبارینی سووک بۆ مامناوەند دەبێت، لەگەڵ ئەگەری هەورە بروسکە سنووردار.
ئاشکراشی کردووە ، کە کەش و هەوا لە سەرتاسەری عێراق لە ئاسایی گەرمترە، پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا کەمێک دادەبەزن.
کەشناسی عێراق دەشڵێت” لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەوە ڕێژەیەکی زۆر هەوری ئاست بەرز و مامناوەند ئاسمان دەبڕێت، ڕۆژی چوارشەممەش ئەگەری بارینی بارانێکی سوکی پەرشوبڵاو لە هەندێک ناوچەی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای عێراق هەیە.”.
































































