زاری كرمانجی-سۆران
وەك پسپۆرانی بواری پزیشكی باسی لێوەدەكەن: لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکاندا چەندان جۆری پەتا و نەخۆشیی جیاواز بڵاو دەبنەوە، هەندێک لە پەتاکانیش گوازراوەن و بە ئاسانی لە ڕیگەی هەواوە لە نەخۆشەکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێنەوە، بەتایبەت ئەندامانی یەک خێزان بە گشتی کاتێک لەماڵێکدا کەسیک تووشی پەتایەک دەبێت، هەموو ئەندامانی خێزانەکەشی بە دوای یەکدا دەیگرنەوە.
نەخۆشیی پەتا-هەڵامەت- سەرمابوون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، تووشی ڕێڕەوی هەناسە دەبێت، بەتایبەتی لووت، هەروەها قوڕگ و گیرفانە هەوایەکان.
نیشانە سەرەکیەکانی ئەم نەخۆشییە دەردەکەون دوای کەمتر لە دوو ڕۆژ لە بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە نیشانەکان بریتین لە:
-قورگ ئێشە و هەڵامەت و سەرئێشە
-هەستکردن بەلاوازی و ئازاری جەستە.
-ئەگەر نەخۆشەکە کێشەی بەرگری جەستەیی هەبێت ئەوا بۆی هەیە سیەکانیشی دووچاری هەوکرد ببێت.
-بەشێوەیکی گشتی نەخۆشیەکە (حەوت بۆ دە ) ڕۆژ دەخایەنێت، هەندێکجاریش ئەگەر زۆر بە قورسی بیگرێت سێ هەفتە دەخایەنێت.
-لەکاتی توشبوونیشدا پێویستە کەسی توشبوو ئاگاداری باری دەروونی و جەستەی بێت و هەوڵدات لەپشودابێت.
هۆکاری ئەم نەخۆشییە
- ڤایرۆسە کە جۆرەکانی زۆرن بەڵام باوترینیان (rhinovirus) کەتووشبووەکان لەڕێگای پژمین و کۆکەوە لە ریگەی هەواوە دەگوازرێتەوە.
-لاوازی بەرگری جەستە و کەم خەوی و نالەباری باری دەروونی ڕێخۆشکەرن بۆ توششبوون بەم نەخۆشییە. - ئەنفلۆنزا نیشانەکانی هاوشێوەیی هەڵامەتن، بەڵام بە شێوەیەکی توندتر.
هەتاوەکو ئێستا هیچ ڤاکسینێتک نیە بۆ پاراستن لە هەڵامەت، بەڵام دەست شوشتنو دوورکەوتنەوە لە توشبوەکان و بەکارهێنانی دەمامک و دوورکەوتنەوە لە شوێنی نەخۆش ئەمانە بە ڕێگای خۆپاراستن دادەنرێن.
بەشیوەیەکی گشتی ساڵانە منداڵان (شەش بۆ حەوت) جار دووچاری هەڵاتمەت دەبنەوە، گەورەکانیش (دوو بۆ چوار) جار.
خۆپاراستن لە پەتایی وەرزی بەم ڕیگایانە:
خواردنی ڤیتامین سی
خواردنەوەی ئاوی پێویست
باشتر وایە ئەو خواردنەوانە كەم بكەیتەوە كە كافاین لە پێكهاتەیاندا هەیە لەكاتی توشبوون بە پەتا
هەركات توشی پەتای وەرزی زستان بویت ئەوە پشوو بدە و خۆت ماندوو مەكە
ئەگەر نەشتوانی بەهۆی کارەکەت پشو بدەی یان بۆت گونجاو نەبوو لە جێگادا بکەوی ئەوا دەبیت دەرمانی ئازار شكێن بەکار بهێنیت و خۆت زۆر ماندوو نەکەی
پێویستە هەر دەست شۆردنێك 20 چركە بخایەنێت و ئاو و سابوون بۆ شۆردنی دەستەكانت بەكاربهێنە.































































