زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: “ئەگەرچی پێشووتر لە ڕێگای بریكارەكانی خۆراك نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرا، بەڵام لە ئێستادا كە لە شاری سۆران دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، لەسەر داواكاری بریكارەكان و لایەنی پەیوەندیدار، بەشێوازێكی دیكە واتە لە ڕێگەی بەنزینخانەكان نەوتیان پێدەدرێت.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران، گووتیشی: “هەرجارەو هاووڵاتییانی چەند گەڕەك و شوێنێك لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراك یان ڕاگەیاندنەكان ئاگادار دەكرێنەوە، بۆ ئەوەی سەردانی ئەو بەنزینخانانە بكەن كە بۆیان دیاری دەكرێت، بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی خۆیان”.
ئاشكراشی كرد: “هەر خێزانەو بری 200 لیتر نەوتیان بە نرخی 103هەزار و 500 دینار پێدەرێت، نەوتەكەش كوالیتی باشەو هیچ گیرو گرفتێكی نییە.































































