لە نەخۆشخانەی فێركاری بلێ بۆ یەكەم جار نەشتەرگەری گۆرینی جومگەی ئەژنۆ(چۆك) ئەنجام درا، نەشتەرگەرییەكەش بەسەركەوتوویی لەلایەن پزیشكی بە توانا د.زریان حسێن ئیسماعیل، پزیشكی پسپۆری نەشتەرگەری ئیشك و شكان و جومگەكان و بڕبڕەی پشت كرا.
لە ڕاگەیاندراوی نەخۆشخانەی فێركاری بلێ هاتووە، لە ماوەی دوو رۆژدا لە نەخۆشخانەی فێركاری بلێ چوار نەشتەرگەری گۆرینی جومگە، لەوانە یەك نەشتەرگەری جومگەی حەوز و سێ نەشتەرگەری جومگەی چۆك كران.
لە ڕاگەیاندراوی نەخۆشخانەی فێركاری بلێ هاتووە، تیمێك لەگەڵ ئەو پزیشكە بەشدار بوون ئەوانیش بریتین لە، پزیشكی پسپۆری سركار د.سامی، یاریدەدەرانی پزیشك، ئاكار، دەوەن و رۆكان، یاریدەدەرانی سركار، هیمن، رێبوار، زانیار و ڤەمان، لەگەڵ یاریدەدەرانی هۆلی نەشتەرگەری شلێر و نازدار، تەكینككارانی گۆڕینی جومگە ژیار كیانوش جواشی لە وڵاتی ئەڵمانیا هاتبوون.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بە ڕۆل و خەمخۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و خودی بەڕێوەبەری گشتی، د. كامەران مەلامحەممەد شێروانی كراوە كە هەمیشە بەدەم داواكاری و پێداویستیەكانمان هاتووە بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی نەخۆش بكەین بە ئاستێكی زۆر باش، لە هەمان كاتدا ئەوەی هەمیشە زیاتر هانمان دەدات بۆ ئەوەی بەیانی لە ئەمڕۆ باشتر بین بریتییە لە خەمخۆری بەڕێز مەلامستەفا بارزانی و نووسینگەی بەڕێزیان كە لە خەمی هاووڵاتییاندانە بێ جیاوازی سنوورێكی دیاریكراو.































































