شەهلا ڕەشید- زاری كرمانجی :
ڕێكان وەلید، سەرپەرشتیاری خانەی فەرهەنگی شین، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” خانەی فەرهەنگیی شین پرۆژەی (كاپتن كورەك) بە نمایشكردنی گشت یارییەكانی مۆندیالی 2022 ڕادەگەیەنێت،”
رێكان باس لەوەش دەكات:” خانەكەمان نهۆمی دووەمی دەكاتەوە بە ئامانجی ئەنجامدانی پرۆژەی گەورە و فراوان، هەروەها كردنەوەی یانەی شەترەنجی شین بە فەرمی، بە كردنەوەی نهۆمی دووەم زۆربەی دانیشتنەكان لەوێ دەبن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆكان، نهۆمی خوارەوە تەنیا دەبێتە شوێنی خوێندنەوە و خوێندنی وانەكانی قوتابییان.”
ئەوەشی خستە ڕوو” لە پرۆژەی نهۆمی دووەم ئامانجمان ئەوەیە بتوانین لەمەو بە دوا دیبێت، فێستیڤاڵی ئەدەبی و هونەری تێدا ئەنجام بدەین، هەروەها دەستپێكی كردنەوەكەش بە پرۆژەی كاپتن كۆڕەك دەبێت، ئەمەش پرۆژەیەكی وەرزشی كۆمپانیایی كۆڕەك تیلیكۆمە كە بۆ خزمەتكردنی وەرزش كار دەكات، شایەنی باسە پرۆژەی كردنەوەی نهۆمی سەرەوەی خانەكەمان لەلایەن كۆمپانیایی كۆڕەك تیلیكۆم سپۆنسەری دەكرێت.”