پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی :
ماوه‌ى پێنج رۆژه به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى سه‌روچاوه و كانى ئازادى له ناحيهى ديانا بێ ئاو بوون و هاووڵاتييان گله‌يى خۆيان گه‌ياندووه به زارى كرمانجي، له به‌دواداچوونێكدا بەڕێوەبەری ئاوی قەزای ناوەندی سۆران ده‌ڵێ هه‌ر ئهمرِۆ كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كردوه.
تەحسین سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئاوی قەزای ناوەندی سۆران به زارى كرمانجي گووت:” بە هۆی تێكچوونی ترۆمپاكانی ئاو، ماوەی پێنج رۆژ بوو ئاو بۆ ئەو دوو گەڕەكە نەچووە، دوای هەوڵدانێكی زۆر توانیمان ئەو كێشەیە بە هێنانی ترۆمپایەكی تر چارەسەر بكەین و هەر ئەمڕۆ ئاو بۆ ئەو دوو گەڕەكە بەر دەدرێتەوە و هیچ كێشەیەكی ئاوییان نامینێت”.