شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی:
ئەندرۆ مەكارتی فۆتۆگرافەری ئەستێرەیی ئەو ساتەی گرتووە كە خۆر و كەسێك لەكاتی خۆ هەڵدان بە پەڕەگلایدەر بە وردی یەكتریان گرتووە، لە ئەنجامدا وێنەیەكی “باوەڕپێنەكراو، بەڵام تەواو ڕاستەقینە” دروست بووە كە سێبەری مرۆڤ لەسەر ڕووی ئاگرینی خۆر نیشان دەدات.
مەكارتی لە ئینستاگرامی خۆی نووسیویەتی، ئەو كارە داهێنەرە پێویستی بە “پلانی گەورە هەبووە” و ئاماژەی بەوەشكردووە، “ڕەنگە یەكەم وێنەی لەم جۆرە بێت لە جیهاندا” دوای شەش هەوڵی شكستخواردوو بۆ ئەوەی ڕێكخستنەكە بە تەواوی ڕێكبخرێت،
مەكارتی بەناوبانگی جیهانییە بەهۆی وێنەگرتنی فەلەكییە باوەڕپێنەكراوەكەیەوە. لە ساڵی ٢٠٢٢دا تەقینەوەی تاجە گوڵینەی خۆری گرت كە بە پانایی ملیۆن میل بوو.


































































