هەندێك لایەن دەیانەوێت بەشداری كابینەی نوێی حكومەت بكەن
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ” دوای گووتارەكەی سەرۆك بارزانی رەنگە هەندێك لایەن بیانەوێت بەشداری لە پێكهێنان كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن “.
رێبەر ئەحمەد زیاتر روونیكردەوە ” پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری لە پێشینەی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانە، سەرکردایەتی پارتی گرنگی زۆر بەم بابەتە دەدات، کاتێک سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە دەکات هەلومەرج لە دوای هەڵبژاردنی عێراق جیاواز دەبێت ڕەنگە هەندێک لایەنی دیکە بیانەوێت بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەت بکەن”.
رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا ” دەرگای گفتوگۆ بۆ هەموولایەنەکان کراوەیە بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نوێ و بۆ ئەوەی بە زووترین کات پێکبهێندرێت و سەرۆک بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە هەموو لایەنەکان بەگوێرەی قەبارەی هەڵبژاردن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت”.


































































