نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24 گوت: حکوومەتی داهاتووی عێراق ئاسانتر لە جارانی پێشوو پێک دەهێندرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: پێم وایە زەحمەت نابێت و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق لە جارانی پێشوو ئاسانتر دەبێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کۆبوونەوەی لایەنە شیعییەکانی عێراق دا کە دوێنێ بڕیاری خۆیان لەو بارەوە داوە.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: ئەو دۆخەی ئێستا عێراق پێیدا تێپەڕ دەکات، پێویستی بەوە هەیە بەزووترین کات حکوومەت پێکبهێندرێت، هیوای خواست پێکهێنانی حکوومەتەکە درێژە نەکێشێت و بەزووترین کات دەستبەکاربێت.


































































