مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی بەشداریی کردنی وەکو ئامادەبووێک لە پانێلەکانی یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک بە وەڵامدانەوەیەک بۆ پانێلەستەکان گوتی: ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکەمین لە ئاستی هەموو پارتەکاندا.
سێشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێلێکی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاستکردنەوەیەکی بۆ پانێلستەکان کرد کە لەبارەی ژمارەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەی دەنگی لایەنەکان قسەیان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان دووەم پارتی سیاسییە لەسەر ئاستی عێراقدا، بەڵام مەسرور بارزانی بۆی ڕاستکردنەوە و گوتی: دەمەوێت ڕاستکردنەوەیەک بۆ ئەو بابەتە بکەم کە لەم پانێلەدا پێشکەشکران، ئێوە باسی ئەوەتان کرد، گوتتان ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە دووە، لە ڕاستیدا ئێمە زیاتر لە ملیۆن و 100 هەزار دەنگمان بەدەستهێناوە، بۆیە ئێمە پارتی یەکەمین.
مەسرور بارزانی گوتی: ئەوەی دیکە، وەکو پارتێک ئێمە یەکەمینین، هەماهەنگیش هەیە، چەند هەزار دەنگیان لە ئێمە زیاترە، بەڵام وەکو پارت ئێمە پارتی یەکەمین.

































































